کرملین روونکردنەوە لەبارەی تەندروستیی پوتین دوای وەرگرتنی پێکوتەی دژەکۆرۆنا دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کرملین روونکردنەوە لەبارەی تەندروستیی پوتین دوای وەرگرتنی پێکوتەی دژەکۆرۆنا دەدات

کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆماری رووسیای فیدراڵ (کرملین) روونکردنەوە لەبارەی تەندروستیی سەرۆکی وڵاتەکەی، دوای وەرگرتنی پێکوتەی دژەکۆرۆنا، دەدات.

دیمیتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کرملین رایگەیاندووە، هیچ کاریگەرییەک. لەسەر جەستەی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا دوای وەرگرتنی پێکوتەی دژەکۆرۆنای دروستکراوی وڵاتەکەی، دەرنەکەوتووە.

رۆژی 23-3-2021 ڤلادیمێر پوتین  دوور لە کامێرا و رۆژنامەنووسان، پێکوتەی دژەکۆرۆنای وەرگرت و رایگەیاند، پێویست نییە پێکوتەکە لەبەردەم رۆژنامەنووسان وەربگرێت، چونکە ”ئەگەر کەسێک بیەوێ ساختەکاری بکات، هێندە زەحمەت نییە و لەبری دەرزی پێکوتە، دەرزییەکی ڤیتامینەکان لەبەردەم کامێرا وەردەگرێت“.

دیمیتری پیسکۆڤ رەتی کردووەتەوە ناوی ئەو پێکوتەیە ئاشکرا بکات، کە پوتین وەری گرتووە و رایگەیاندووە، تەنیا سەرۆک پوتین و پزیشکەکەی دەزانن چ جۆرە پێکوتەیەکی وەرگرت.