بانکی نێودەوڵەتی: قەرزی سەر وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتووەتە 54%ـی داهاتەکانیان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بانکی نێودەوڵەتی: قەرزی سەر وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتووەتە 54%ـی داهاتەکانیان

بانکی نێودەوڵەتی هۆشداریی لە زیادبوونی قەرزی سەر وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، دەدات.

لە راپۆرتێکدا، بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، لە ساڵی 2019 قەرزی سەر وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا 46%ـی داهاتی ئەو وڵاتانەی پێکدەهێنا، بەڵام ئەمساڵ گەیشتووەتە 54%ـی داهاتەکانیان.

بانکی نێودەوڵەتی هۆکاری زیادبوونی قەرزی ئەو وڵاتانەی بۆ قەرزکردنیان بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و کەمبوونەوەی چالاکییە ئابوورییەکان بەهۆی ئەو پەتایەوە، گەڕاندووەتەوە.

هەر لە راپۆرتەکەدا، بانکی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوە کردووە، کە بڕی قەرزی سەر ئەو وڵاتانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، کە نەوت هاوردە دەکەن، گەیشتووەتە 93%ـی تێکڕای داهاتەکانیان.

بانکی نێودەوڵەتی پێیوایە ئەو وڵاتانە بەردەوام دەبن لە خەرجییەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و بەمەش قەرزەکانی سەریان زیاتر دەبێت.