کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ شه‌ممه‌‌‌ 3/4/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له‌ هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، پاشان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له‌ كاته‌كانى به‌یانیدا ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه‌، به‌ تایبه‌تى له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى هه‌رسێ پارێزگادا، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە سبەی ‌یه‌كشه‌ممه‌‌ 4/4/2021، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌ ئاسمانى هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ورى جیاجیا له‌ ئاسماندا په‌یدا ده‌بن.