وەزیری دەرەوەی سویسرا سەردانی عێراق دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزیری دەرەوەی سویسرا سەردانی عێراق دەکات

وەزیری دەرەوەی سویسرا سەردانی عێراق دەکات و لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە 3-4-2021، ئیگنازیۆ کاسیس، وەزری دەرەوەی سویسرا دەگاتە بەغدا.

بەپێی بەیاننامەکە، ئیگناسیۆ کاسیس لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆ دەبێتەوە و کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیش ساز دەکەن.