سەرچاوە ئەمنییەکان: ئه‌نجامده‌ری هێرشەکەی سه‌ر کۆنگرێس ئاشکرابوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرچاوە ئەمنییەکان: ئه‌نجامده‌ری هێرشەکەی سه‌ر کۆنگرێس ئاشکرابوو

 میدیاکانی ئەمریکا به‌ ئاماژەدان بە سەرچاوە ئەمنییەکان، پشتڕاستیان کردەوە، کە جێبەجێکاری هێرشەکەی سه‌ر کۆنگرێس نوح ئاڕ گرین بووە، کە پیاوێکی تەمەن 25 ساڵە.

گومانلێکراوی هێرشەکەی کۆنگرێس لە پەیجی خۆی لە فەیسبوک خۆی بە شوێنکەوتەی لویس فرقان رێبەری گرووپی ئومەتی ئیسلام ناودێر دەکات، کە چەندین جار دژایەتی سێمیتیزمی کردووە و بە دژە سپیخوازی تۆمەتبار کراوە.

گومانلێکراوەکە ناسێنراوە، دوای ئەوەی پۆلیس و جێبەجێکاری یاسایی کۆنگرێس تەقەیان لێ کردووە.

نوح گرین، کە لە ویلایەتی ئیندیانا بانگخوازی دەکا،  نامە و وتارەکانی فەرقان ئەلیاسی لە ئه‌كاونتی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فەیسبووک) بڵاو دەکردەوە، کە ناوبراو لە ساڵانی 1934 بۆ 1975 سەرکردایەتی گرووپی ئومەی ئیسلامی دەکرد و باسی تێکچوونی ئەمریکای دەکرد.

نوح گرین لە فەیسبوک دا لەسەر ململانێی خۆی بەتایبەتی لەکاتی نه‌خۆشیدا نووسیوە و راشکاوانە نووسیویەتی ساڵانی رابردوو بۆ ئه‌و زۆر قورس بووە‌، مانگەکانی رابردووشی قورستر بووە و ئەوەشی نووسیوە، کە لە ژیانیدا بە چەند ئەزموونێکی خەیاڵی تێپەڕیوە و ئێستا بێکارە و کارەکەی جێهێشتووە، کە بەشێکی بەهۆی ئازارەوە بووە.

هەروەک نوح لە پەیجەکەی خۆی باسی كۆتایی دنیا و هاتنی دەجالی کردووە.

لە 17 ی ئاداری 2021ـدا وێنەیەکی بەخشینی پێیەکی بە لقێکی ئومەی ئیسلام لە نۆرفۆلک لە ڤێرجینیادا لەگەڵ گرتەیەکی ڤیدیۆیی قسەکانی فەرقان بەناونیشانی "وێرانبوونی ئەمریکا" دا بڵاوکردووه‌تەوە.

دواتر هەر لەو رۆژەدا هانی هاوڕێکانی دا، کە بچنە پاڵی لە خوێندن و فێرکردنی فەرقان ئەلیاس محەمەد دا.

ئومەتی ئیسلام بزووتنەوەیەکی ناسیۆنالیستی رەشە، کە بەرگری لە تیۆری خۆبەخاوەنبوونی ئەمریکییە ئەفریقییەکان دەکات.