پیلانی تەقاندنەوەی مزگەوتێک پووچەڵ کرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پیلانی تەقاندنەوەی مزگەوتێک پووچەڵ کرایەوە

هێزە ئەمنییەکانی رووسیا پیلانی تەقاندنەوەی مزگەوتێک، ئاشکرا دەکەن.

دەستەی ئاسایشی فیدراڵیی رووسی رایگەیاندووە، گەنجێکی تەمەن 21 ساڵییان دەستگیرکردووە، کە ئەندامی کۆمەڵەی راستڕەوی ”گردبوونەوەی نەژادیی نیشتمانیی ئۆکرانی“یە.

هەروەک دەستەکە رایگەیاندووە، ئەو توندڕەوە بە نیاز بووە هێرشی تیرۆریستی دژی دامەزراوە حکوومی و ئیسلامییەکان لە ناوچەی ئاڵتای لە رۆژئاوای سیبریا، ئەنجام بدات و مزگەوتێکیش بتەقێنێتەوە.

لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو گەنجە، لە خانووەکەیدا دەست بەسەر ماددەی تەقەمەنی و نووسراوی چۆنێتیی دروستکردنی تەقەمەنیدا گیراوە.