ئەمشەوی هەینی كۆنگرێسی ئەمریكا بەهۆی هێرشی ئۆتۆمبێلێکەوە داخرا، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەكە خۆی کرد بە باڵەخانەی كۆنگرێسەوە و دوو پاسەوانی کۆنگرێس بریندار بوون.
تۆڕی هەواڵی (سكای نیوز) بڵاوی كردەوە كە هەر ئێستا بە هۆی ئەم هێرشەوە، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا كۆدەبێتەوە.
لەلایەكی دیكەوە ژمارەیەكی زۆری هێزی ئەمنی لە دەوروبەری كۆنگرێس بڵاو كراونەتەوە.