له‌ تایوان شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ ڕێڕه‌وى خۆى ده‌رچوو و 51 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ تایوان شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ ڕێڕه‌وى خۆى ده‌رچوو و 51 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

له‌ تایوان شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ ڕێڕه‌وى خۆى ده‌رچوو، به‌هۆیه‌وه‌ 51 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و زیاتر له‌ 150 كه‌سیش بریندار بوون.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2/4/2021، له‌ تایوان شه‌مه‌نده‌فه‌رێك كه‌ له‌ (تایپێ)ى پایتخه‌تى تایوانه‌وه‌ به‌ره‌و شارى (تایتونگ) ده‌ڕۆیشت و نزیكه‌ى 350 كه‌سى تێدابوو، له‌ تونێلێكدا له‌ ڕێڕه‌وى خۆى ده‌رچوو، به‌هۆیه‌وه‌ 51 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.

هه‌ر به‌هۆى ڕووداوه‌كه‌وه‌، 150 كه‌س بریندار بوونه‌ و گه‌یاندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، له‌و 51 كه‌سه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، تا ئێستا ناسنامه‌ى 40یان دیار نییه.

میدیا خۆجێیه‌كانى تایوان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، شۆفێرى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ ته‌مه‌نى 33 ساڵ بووه‌ و ماوه‌یه‌كى كه‌م بوو هاوسه‌رگیرى كردبوو، به‌هۆى ڕووداوه‌كه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ست داوه‌.