کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ هه‌ینى‌‌ 2/4/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كانى هه‌ولێر و دهۆك ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه‌.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە سبەی ‌شه‌ممه‌‌ 3/4/2021، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران و تاوه‌باران هه‌یه‌، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كانى باكوورى پارێزگاكانى هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئه‌گه‌رى به‌فربارینێكى كه‌م هه‌یه‌.

 

May be an image of monument and text

May be an image of text

May be an image of outdoors and text

May be an image of outdoors, monument and text