مەسرور بارزانی پیاوی کردار نەک گوفتار
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مەسرور بارزانی پیاوی کردار نەک گوفتار

 

لە سەرەتای دەست بەکاربوونیەوە سەرۆکی کابینەی نۆیەم بەرێز مەسرور بارزانی بەردەوام پێداگری لە رێککەوتنێکی گشتگیر لە نێوان هەرێم و بەغداد دەکردەوە بۆ ئەم مەبەستەش چەندین جار لەدیدار و کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و نوێنەری وڵاتان جەختی لە رێککەوتنێکی ڕیشەیی و کۆنکرێتی لەسەر بنەمای دەستوور دەکردەوە، ئەمەش ئەو پاڵنەر و فشارە بوو کە وای کرد هێزە سیاسییە عێراقییەکان بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و دیسانەوە لاپەرەکانی دەستووری عێراق بکەنە بنەمای گفتوگۆکان بۆ ئەوەی کۆتایی بهێنن بە سیاسەتی حەوت ساڵەی بێبەشکردنی هەرێمی کوردستان لە بەشە بودجەی گشتی عێراق.

ئێستا لە دەستپێکێکی نوێداین، هیوادارم گەڕانەوە بۆ حوکمی دەستوور تەنها بۆ بابەتی بودجە نەبێت بەڵکو لاپەرەیەکی سیاسی نوێ بێت بۆ پەیوەندییەکی باشتری نێوان هەرێم و بەغداد لە بەرژەوەندی تەواوی کێشە هەڵپەسێنراوەکان بەتایبەت پرسی خاک و ناوچە کێشە لەسەرەکان.

وەکو هەمیشە پشتراست و دڵنیام لە تەواوی هەنگاوە سیاسییەکانی رێزدار مەسرور بارزانی کە زۆر بە ئارامی و بە بێدەنگی دوور لە موزایەدە و ژاوەژاوی سیاسی لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت تاوەکو ئامانجە ڕەواکانی گەلی کورد لە حکومەتی فیدراڵ بەدەست دێنێت و مافی مووچەخۆرانی هەرێم بە یاسا و لە چوارچێوەی سیستەمێکی دادپەروەرانە زامن دەکات.

ئامانجی بارزانی کوڕ تەنها کۆتایی هێنان نییە بە نادپەروەری زۆرینە بەرامبەر بە کەمینە لە عێراق، بەڵکو کەنارگیرکردن و ئاواکردنی خۆری ئەو سیاسیانەیە کە بەردەوام قووتی خەڵکی هەرێمیان دەکردە موزایەدەی سیاسی بۆ هێنانەدی ئەمانجە کەسییەکانی خۆیان، ئەمەشیان هەنگاوێکی نوێ دەبێت بۆ خزمەتی سەقامگیری سیاسی نێوخۆیی هەرێم و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی.

لیزا فەلەکەدین
ئەندام لە پەرلەمانی کوردستان