بە پەسەندکردنی بودجەی عێراق پرۆسەی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتی هەرێم چوارچێوەیەکی یاسایی وەردەگرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بە پەسەندکردنی بودجەی عێراق پرۆسەی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتی هەرێم چوارچێوەیەکی یاسایی وەردەگرێت

 

پەسەند کردنی بودجەی گشتی عێراق لە کاتێکدا کە زۆرێک لە فراکسیۆن و پێکهاتەی سیاسی عێراقی وەک کەرەستەیەک بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پێشوەختەیان بەکاردەهێنا، کە هەر ئەمەش گرێکوێرەی دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجەبوو، دەستکەوتێکی گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە ئێستادا کە هێشتان هەرێم لەژێر گوشارەکانی قەیرانی دارایی و ماکەکانیەتی.

تێپەڕاندنی بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و جێکردنەوەی پشکی کوردستان تێیدا وێڕای تێبینی زۆر، بەڵام دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ هەرێمی کورستان و هاوکارێکی باش دەبێت لە وەرچەرخانی دۆخی دارایی بە ئاراستەیەکی باشتر و پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەبێ لێبڕین و تێپەڕاندنی دۆخی ناچاری لێبڕینی مووچە.
لەلایەکی دیکە یاسای بودجەی گشتی عێراق چەند گرێکوێرەیەکی دیکەی کردەوە کە لە پرۆژەیاساکانی چەند ساڵی پێشوو وەک کێشەیەکی گەورە لە نێوان هەولێر بەغدا مابوونەوە، بە تایبەت لە پرسی فرۆشتنی نەوت، کە ئێستا وەبەرهێنان و هەناردەکردن و بازاڕی نەوتی هەرێم چوارچێوەیەکی یاسایی وەرگرتوو، ئەنجومەنی نوێنەران بە فەرمی دانی ناوە بە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت و گرێبەستەکانی، کە ئەم هەنگاوەش بۆ دەرچوونی یاسای نەوت و گاز هاوکارێکی باش دەبێت، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بازاڕی نەوتی هەرێم پڕفرۆشتر دەبێت.

پێداگیری حکومەتی هەرێمی کورستان بە تایبەت رۆڵی گەورەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان، هۆکاری بەدەست هاتنی ئەو دەستکەوتانەی سەرەوە بون، کە هەنگاوێکی گەورە بەرەوە کوردستانێکی بەهێزی بردین، جێی خۆیەتی سوپاسی سەرۆکی حکومەت و تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دانوستانەکان لەگەڵ بەغدا بکەین، کە توانیان بە پشودرێژی و پێشمەرگە ئاسا بجەنگن بۆ بەدەست هێنانی پشکی کورد و دەستکەوتەکانی دیکە لە نێو پڕۆژەی بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١.

شوان زراری
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
١ی ٤ی ٢٠٢١