هێزەکانی ئاسایشی کۆماری رووسیای فیدراڵ پیلانێکی تیرۆریستی لە باکووری رۆژئاوای مۆسکۆی پایتەخت، پووچەڵ دەکەنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1-4-2021، دەستەی ئاسایشی فیدراڵیی رووسیا رایگەیاندووە، پیلانەکە لەلایەن هاووڵاتییەکی رووسیی سەر بە رێخراوی تیرۆریستی داعش داڕێژرابوو.
هەروەک میدیا رووسییەکان بڵاویان کردووەتەوە، تیرۆریستەکە پیلانی دانابوو کردەی تیرۆریستی لە دامەزراوەیەکی بەرهەمهێنانی وزە لە هەرێمی تڤێر ئۆبلاست لە باکووری رۆژئاوای مۆسکۆ، ئەنجام بدات.
دەستەی ئاسایشی فیدراڵیی رووسی هەروەها رایگەیاندووە، ئەو ئەندامەی داعشیان کوشتووە، کە فەرمانی لە سەرکردەکانی رێکخراوە تیرۆریستییەکەی وەرگرتووە و هەوڵی دروستکردنی بۆمبی داوە.