عێراق و سووریا گفتوگۆ لەبارەی گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی یەکتر دەکەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

عێراق و سووریا گفتوگۆ لەبارەی گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی یەکتر دەکەن

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و وەزیری ئیدارەی خۆجێیی رژێمی سووریا گفتوگۆ لەبارەی گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی یەکتر، دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1-4-2021، ئیڤان جابرۆ، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە دیمەشقی پایتەختی سووریا لەگەڵ حوسێن مەخلوف، وەزیری ئیدارەی خۆجێیی رژێمی سووریا کۆ بووەتەوە.

حوسێن مەخلوف رایگەیاندووە، رژێمەکەی سوورە لەسەر گەرەنتیکردنی داخوازییەکانی ئاوارە عێراقییەکان لە سووریا و پاراستنی ئاسایش و ژیانیان و ئاسانکاریکردن بۆ گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکەیان، ئەگەر خۆیان بیانەوێت.

مەخلوف هەروەها رایگەیاندووە، رژێمەکەی ئاسانکارییەکی زۆری بۆ ەگڕانەوەی ئاوارە سوورییەکان لە عێراقەوە بۆ وڵاتەکەیان کردووە.

هەروەها ئیڤان جابرۆ رایگەیاندووە، پێویستە هەردوو حکوومەتی عێراق و رژێمی سووریا لەڕێی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەوە کارئاسانی بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بە ویستی خۆیان بۆ وڵاتەکەیان، بکەن.

دوای رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی 2003 و شەڕی گرووپە تیرۆریستی و تائیفییەکان، خەڵکێکی زۆری عێراق ئاوارەی سووریا بوون.

هەروەها بەهۆی شەڕی ناوخۆیی سووریاوە، کە لە ساڵی 2011 دەستی پێکردووە، خەڵکێکی زۆری سووریا ئاوارەی هەرێمی کوردستان و عێراق بوون.