ماکرۆن هۆشداریی دەدات: کۆرۆنا لە کۆنترۆڵ دەردەچێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ماکرۆن هۆشداریی دەدات: کۆرۆنا لە کۆنترۆڵ دەردەچێت

سەرکۆماری فەرەنسا هۆشداریی لە کۆنترۆڵ دەرچوونی پەتای کۆرۆنا لە وڵاتەکەی، دەدات.

ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرکۆماری فەرەنسا لە وتارێکی ڤیدیۆییدا، رایگەیاندووە، پێویستە فەرەنسا رێگایەکی نوێ بۆ رووبەڕووبوونەوەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بگرێتە بەر.

ئیمانوێڵ ماکرۆن ئاماژەی بە نیمچە داخستنی فەرەنسا کردووە و رایگەیاندووە، قەدەغەی هاتوچۆ بەردەوام دەبێ و گەشتکردن لە ناوخۆی فەرەنسا سنووردار دەکرێت، دەرگای دایەنگە و قەتابخانە سەرەتایی و ناوەندییەکان تا سێ هەفتە دادەخرێن و پێویستە خەڵک لە ماڵەوە کارەکانی بکات.

رۆژی شەممەی رابردوو سەرکۆماری فەرەنسا چەندین رێکاری نوێی بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بۆ ماوەی نزیکەی مانگێک، راگەیاندبوو.

ئیمانوێڵ ماکرۆن هۆشداریی داوە لەوەی پەتای کۆرۆنا لە کۆنترۆڵ دەردەچێت و رایگەیاندووە، جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا پەتایەکە لەناو پەتاو و مەترسیدارترە.

ماکرۆن هەروەها رایگەیاندووە، 44%ـی ئەوانەی تووشی کۆرۆنا بوونە و لە یەکەی چاودێریی چڕ چارەسەر وەردەگرن، تەمەنیان لە 65 ساڵ کەمترە.

فەرەنسا لە رووی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆناوە، چوارەم وڵاتی جیهانە و تا ئێستا چوار ملیۆن و 644 هەزار و 423 کەس لەو وڵاتە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون ولەو ژمارەیەشدا، 95 هەزار و 640 کەس گیانیان لەدەست داوە.