هاوسەری بایدن دەگەڕێتەوە سەر کاری پێشووی خۆی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هاوسەری بایدن دەگەڕێتەوە سەر کاری پێشووی خۆی

هاوسەری سەرۆکی ئەمریکا دەگەڕێتەوە سەر کاری پێشووی خۆی و لە کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا)، دوور دەکەوێتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا ئەمریکییەکان، جیل باییدن، هاوسەری جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا و خانمی یەکەمی ئەو وڵاتە، گەڕاوەتە سەر کاری مامۆستایەتیی خۆی لە کۆلێژ لە ویلایەتی باکووری ڤێریجییا.

جیل بایدن یەکەم خانمی یەکەمی ئەمریکا دوای چوونی هاوسەرەکەی بۆ کۆشکی سپی، بە دەوامێکی تەواوەوە بگەڕێتەوە سەر کاری پێشووی خۆی.

جیل بایدن (لەدایکبووی 1951)، دوای هەفتەیەک لە دەست بەکاربوونی هاوسەرەکەی وەک سەرۆکی ئەمریکا، لە نامەیەکدا بۆ هاوکارەکانی لە زانکۆ رایگەیاندبوو، ”من مامۆستای زمانی ئینگلیزیم و خانمی یەکەمی ئەمریکا نیم“.

جۆ بایدن (تەمەن 79 ساڵ)، لە رۆژی 21-1-2021 وەک سەرۆکی 46ـەمی ئەمریا، دەست بەکار بوو.