بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 1/4/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له هه‌ولێر، دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له سلێمانیش ئاسمان له‌نێوان په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە سبەی هه‌ینى 2/4/2021، له هه‌ولێر ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، هه‌ندێك كات نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له سلێمانى و دهۆكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كانى هه‌رسێ پارێزگادا ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.



