سەرۆکی کەنیسەی مارۆنی هێرش دەکاتە سەر میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆکی کەنیسەی مارۆنی هێرش دەکاتە سەر میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی

سەرۆکی کەنیسەی مارۆنی لە لوبنان هێرش دەکاتە سەر میلیشیای حزبوڵڵای وڵاتەکەی.

پەتریارک بەشارە راعی، سەرۆکی کەنیسەی مارۆنی لە لوبنان، پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە، حزبوڵڵا هیچ کاتێک بەرژەوەندیی گەلی لوبنان لەبەرچاو ناگرێت.

پەتریارک بەشارە راعی بە سەرسوڕمانەوە پرسیاری ئەوەی کردووە، کە حزبوڵڵا لە دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی سووریا، عێراق و یەمەن و بەشداریکردنی شەڕەکانیان، رەزامەندیی کام لایەنی لوبنانی وەرگرتووە؟

سەرۆکی کەنیسەی مارۆنی ئاماژەی بە بێزاریی چەکدارانی حزبوڵڵای لوبنانی لە شەڕە بەردەوامەکانی ئەو حزبە کردووە و رایگەیاندووە، ئەو چەکدارانە سەردانی دەکەن و پێی دەڵێن، ”چەکی حزبوڵڵا دژی ئێمەیە، بەڵام لە برسان ناتوانین فڕێی بدەین“.

پێشتر پەتریارک بەشارە راعی داوای کۆنگریەکی نێودەوڵەتی بە چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رزگارکردنی لوبنان کردبوو و حزبوڵڵا بە توندی دژی ئەو داوایە وەستابوویەوە.