لە شاری ئۆرەنج لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، لە ئەنجامی تەقەکردن و ده‌ستڕێژی هەڕەمەکی، چه‌ند كه‌سێك كوژران و بریندار بوون.
میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند، شه‌وی ڕابردوو، لە ئەنجامی تەقەکردن و ده‌ستڕێژی هەڕەمەکی چوار کەس کوژراون و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، کە یەکێکیان خودی تەقەکەرەکە بووە.
ئاژانسی (سکای نیوز) بڵاوی کردووه‌تەوە پشتبەست بە ئاژانسی (رۆیتەرز)، پۆلیسی ئەمریکا رای گەیاندووە، کە کۆنتڕۆڵی شوێنەکەیان کردووە و چیتر بارودۆخەکە مەترسی لەسەر گیانی ڕێبوارانی گوزه‌ره‌كه نییە.
پۆلیس ئاماژە بۆ ئەوەش کردووە، کە تهقهكهرهكهشیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانە.