ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 129 ملیۆن و 529 هەزار و 839 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 1-4-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە، بریتین لە: ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، فەرەنسا، رووسیا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، تورکیا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، کۆڵۆمبیا، ئەرجەنتین، پۆڵەندا، مەکسیک، ئێران، ئۆکرانیا، پیرۆ، باشووری ئەفریقیا، چیک، ئەندەنووسیا، هۆڵەندا، چیلی، کەنەدا، رۆمانیا، بەلجیکا و عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 100 ملیۆن و 607 هەزار و 736 کەس تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا دوو ملیۆن و 830 هەزار 100 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.