ئیسرائیل و بەحرێن رێکەوتنێکی ”مێژوویی“ واژۆ دەکەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئیسرائیل و بەحرێن رێکەوتنێکی ”مێژوویی“ واژۆ دەکەن

ئیسرائیل و حکوومەتی بەحرێن رێککەوتنێک واژۆ دەکەن و وەزیرێکی ئیسرائیلیش رێککەوتنەکە بە ”مێژوویی“ ناودەبات.

ماڵپەڕی  (ئیسرائیل 24) بڵاوی کردووەتەوە، کە کۆمپانیای (مەکۆرۆت)ی حکوومیی ئیسرائیلی رێککەوتنێکی لە بواری زانیاری و تەلکنۆلۆژیای پەرەپێدانی سەرچاوە ئاوییەکان،  لەگەڵ حکوومەتی بەحرێن واژۆ کردووە.

بەپێی رێککەوتنەکە، کۆمپانیا ئیسرائیلییەکە لە بواری راوێژکاری و پلاندانان و سەرپەرشتیی پاککردنەوەی ئاوی دەریا و ئاوە سوێرەکان، هاوکاریی بەحرێن دەکات.

یوفال شتاینتس، وەزیری وزەی ئیسرائیلی رێککەوتنەکەی بە ”رێککەوتنێکی مێژوویی“ ناوبردووە، چونکە یەکەم رێککەوتنی ئیسرائیلە لەگەڵ وڵاتێکی عەرەبی لە بواری ئاو.

پێشتر لە رۆژی 15-9-2020، بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و عەبدوللەتیف زەیانی، وەزیری دەرەوەی بەحرێن، لە واشنتن و بە چاودێریی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا (2017 - 2021)، (رێککەوتنی راگەیاندنی ئاشتی)یان لەنێوان وڵاتەکەیاندا، واژۆ کرد.