له گوندێكی شاره‌دێى سیته‌ك له شارۆچكه‌ی شارباژێڕ، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه ده‌یان دارى به ته‌مه‌ن ده‌بڕدرێنه‌وه و پۆلیسى ناوچه‌كه‌ش دوو كه‌س ده‌ستگیر ده‌كات.
هێمن كه‌مه‌رخان، گوته‌بێژى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتیانەوە گلەیی و گازندە دەکرا كه لە سنووری مەزاری ( پیری شەوکێڵ ) لە ناحیەی سیتەك، دوو هاووڵاتی هەستاون بە بڕینی داری سروشتی و هەڵکەندنیان بە مەبەستی ئامادەکردنی بۆ زەویی کشتوکاڵی و فرۆشتنی، بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون كرد بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران ".
ئاشكراشی كرد، كه دواى لێكۆڵینه‌وه‌كه توانرا "دوو تۆمەتبار بدۆزرێنه‌وه و به فه‌رمانى دادوره‌ى لێكۆڵینه‌وه ده‌ستگیر گران و له ئێسته‌دا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا ده‌ستى پێكردووه".