کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌‌ 31/3/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له‌ هه‌ولێر ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ سلێمانى و دهۆك ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە سبەی پێنجشه‌ممه‌‌ 1/4/2021، له‌ هه‌ولێر و سلێمانى ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ دهۆك و كه‌ركووكیش ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.

 

May be an image of text

May be an image of text

May be an image of mountain and text

May be an image of text