ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 128 ملیۆن و 861 هەزار و 321 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ چوارشەممە 31-3-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە، بریتین لە: ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، فەرەنسا، رووسیا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، تورکیا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، کۆڵۆمبیا، ئەرجەنتین، پۆڵەندا، مەکسیک، ئێران، ئۆکرانیا، باشووری ئەفریقیا، پیرۆ، چیک، ئەندەنووسیا، هۆڵەندا، چیلی، کەنەدا، رۆمانیا، بەلجیکا و عێراق.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 100 ملیۆن و 137 هەزار و 703 کەس تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا دوو ملیۆن و 817 هەزار 911 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.