بەوێنە... یه‌كێتیی لاوان هەڵمەتی پاككردنەوەی سەیرانگایه‌كی گه‌رمیانی به‌ڕێوه‌ برد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە... یه‌كێتیی لاوان هەڵمەتی پاككردنەوەی سەیرانگایه‌كی گه‌رمیانی به‌ڕێوه‌ برد

 ئەندامانی رێكخراوی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان لە گەرمیان، لە هەڵمەتێكدا سەیرانگای گوندی بەرلووتی نزیك بە كەلاریان پاك كردەوە.

ئارام عەدنان، بەرپرسی ناوەندی باڵای گەرمیانی یەكێتی لاوانی دیمكراتی كوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند:" دوێنێ دووشەممە 29ی 3ی 2021، له‌ ژێر دروشمی (ژینگە ناسنامەی بوونمانە)، وەكوو ستافی ناوەندی باڵای گەرمیانی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و بە هاوبەشی ناوەندەی پێگەیاندنی كەلار و رزگاری سەر بە رێكخراوەكەمان هەڵمەتێكی پاككردنەوەی سەیرانگای گوندی بەرلوتی نزیك بە شاری كەلارمان ئەنجام دا و پاشماوه‌ی گه‌شتیارانمان كۆ كرده‌وه‌."