باهۆز مستەفا ڕۆماننوسی كورد ڕۆمانێكی نوێ بە ناوی فریشتەی دۆزەخ چاپ دەكات، ئەمەش دوای چاپكردنی رۆمانی داستانی سەفەر.
لەمبارەیەوە باهۆز مستهفا به (باسنیوز)ی ڕاگهیاند كە ڕۆمانەكە تازهیه بە شێواز و ناوەڕۆکەوە، هەر ئەمەش وای كردووه بۆ تەمەنی سەرووی 18 بێت، چونکە رۆمانێکی پۆلیسی و سایکۆ ـ کۆمەڵایەتییە، کۆمەڵێک رووداو و وێنەی خەیاڵی نیشان داوە، رەنگە بۆ گەنجی خوار تەمەنی 18 ساڵی قورس بن و کاریگەری لەسەر بیرکردنەوەیان جێ بهێڵێت"، بۆیە +۱۸ی لەسەر داناوە.
ئەم رۆمانە لە ۲۱٤ لاپەڕە پێک هاتووە و بە هاوکاری خانەی کولتوور و گرووپی هاڤی لە دەرەوەی وڵات چاپ کراوە و لە بەڕێوەبەراتی کتێبخانەکان ژمارەی سپاردنی پێدراوە .
باهۆز مستهفا ههروهها گوتی كه "فریشتەی دۆزەخ" رۆمانی شارە، زۆربەی هەرە زۆری رووداوەکانی لە نێو گەڕەک و شەقامەکانی شار روودەدەن ، کارەکتەرەکان بەشێکیان عەقڵیەتی گوندی یان شاخییان هەیە و بە هەمان پێوەری رابردوویان کار دەکەن، ئهمهش وادەکات تەمەنیان کورتبێ ، چونکە زیان بە کۆمەڵگا دەگهیهنن.

ههروهها گوتی "بەگشتی زمانی نووسینی رۆمانی فریشتەی دۆزەخ زمانێکی ئاساییه و هەموو کەسێک دەتوانێ بە ئاسانی لە رووداو و گفتوگۆکان بگات، زمانی شارە یاخود ئهو نیمچە ستاندەرەیە کە پێیدەنووسین لە باشووری کوردستان ، سهرهڕای ئهوهی رەنگە هەندێک لە کارەکتەرەکان بە شێوە زار و زمانی ناوچەکەی خۆیان قسە بکەن".
نووسەر و رۆماننووس باهۆز مستهفا له كۆتایی لێدوانهكهیدا ڕای گهیاند ئهو پێیوایە لەم ئهزموونە بەتایبەتی و ئەوانەی پێشووتر بەگشتی ئهو خوێنەر ماندوو بێزار ناکات، هەرچەندە ئەمە دەبێ بۆچوونی خوێنەر خۆی بێ، بەڵام دڵنیایە دوای بڵاوبوونەوەی ئەم رۆمانە قسە و باسی زۆر تازەی لەسەر دەکرێت.