بەهای دۆلار لە ئێران دیسان بەرز بووەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەهای دۆلار لە ئێران دیسان بەرز بووەوە

بەهای دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی دراوی ئێران بۆ دووەمین ڕۆژ بەرز بووەوە و بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئەو وڵاتە، دوێنێ یەکشەممە بەهای یەک دۆلار گەیشتووەتە ٢٥ هەزار و ٧٣٠ تمەن.

ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژی شەممە بەهای یەک دۆلار بەرانبەر بە تمەنی ئێرانی، ٢٥ هەزار و ٣٠٠ تمەن بووە، واتە ئێستا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕی دراوی ئێران بە دوو ملیۆن و ٥٧٣ هەزار تمەنەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەهای دراوی ئێران پار بە شێوەیەکی بەرچاو لە بەرانبەر دۆلاری ئەمریکیدا دابەزی، بە جۆرێک کە پاییزی پار بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی گەیشتە سێ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار تەمنی ئێران.

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی ئێران گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی و لە یەک مانگی رابردوودا ئەمە یەکەمجارە بەهای دۆلار بەرانبەر بە تمەن بگاتە ئەو ئاستە.

بەرپرسانی فەرمیی ئێران و بەتایبەتی عەبدولناسر هێمەتی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەو وڵاتە ڕای گەیاندووە، کاری لەپێشینەی ئێمە پارێزگارییە لە بەهای دراوی نیشتمانی و پێشگیرییە لە بەرزبوونەوە و دابەزینی بەهای تمەن.

لە کاتێکدا بەهای دۆلار لە بەرانبەر دراوی ئێران لە یەک دوو ڕۆژی رابردوودا دیسان بەرز بووەتەوە، کە ئێران و چین ڕێککەوتن و یادداشتنامەیەکی ٢٥ ساڵەی هاوکارییان واژۆ کردووە، ئەو ڕێککەوتنە بەلای کۆماری ئیسلامییەوە وەک ڕێگەچارەیەک بۆ دەربازبوون لە گەمارۆکانی ئەمریکا لێک دەدرێتەوە، بەڵام وا دەردەکەوێت کە بازاڕی دراوی ئێران هیچ گرنگییەک بەو یاداشتە لێکتێگەیشتە نەکات.