وێنەی پێشمەرگە بریندارەكانی شەڕی داعش دەگەنە دامەزراوەیەكی هونەری لە ئیتاڵیا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وێنەی پێشمەرگە بریندارەكانی شەڕی داعش دەگەنە دامەزراوەیەكی هونەری لە ئیتاڵیا

یەكێك لە پرۆژە وێنەییەكانی یونس محەمەد كە لەسەر پێشمەرگە بریندارەكانی شەڕی داعش كراوە، دەگاتە دامەزراوەیەكی هونەریی ئیتاڵیا.

یونس محەمەد كە وێنەگرێكی كوردە، ماوەیەكە سەرقاڵی پرۆژەی وێنەییە لەسەر پێشمەرگە بریندارەكانی شەڕی داعش، ئەم كارەیشی لەلایەن سەنتەری هونەرمەندانی هاوچەرخی ئیتاڵیا هەلبژێردراوە، وەك یەكێك لە پرۆژەكانی ساڵی ٢٠٢١.

لەمبارەیەوە یونس محەمەد لە لێدوانێكیدا بۆ (باسنیوز) گوتی ئەم پرۆژەیەی سەنتەری هونەرمەندانی هاوچەرخ لە ئیتاڵیا ناسراوە بە COCA PROJECT 2021، بریتیە لە بەرهەمهێنانی كاری هونەری و دەرفەتی ناساندن بە ماڵی كۆكەرەوەكانی كاری هونەری (The House of Collectors).