نه‌وید زه‌ردى تووشى كۆرۆنا بوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نه‌وید زه‌ردى تووشى كۆرۆنا بوو

نه‌وید زه‌ردى، گۆرانیبێژى كورد، تووشى په‌تاى كۆرۆنا بووه‌ و كچه‌ گۆرانیبێژ سه‌نا به‌رزنجیش په‌یامێكى ئاراسته‌ ده‌كات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28/3/2021، سه‌نا به‌رزنجى وێنه‌یه‌كى خۆى و نه‌وید زه‌ردى، له‌ به‌شى ستۆریی هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌دا په‌یامێكى ئاراسته‌ى نه‌وید زه‌ردى كردووه‌ و نووسیویه‌تى: "برا جوانه‌كه‌م تۆ ڕۆژگارى قورستر له‌ كۆرۆنات تێپه‌ڕاندووه‌، ئینشاڵا ئه‌و قۆناغه‌ش به‌ سه‌لامه‌تى تێپه‌ڕ ده‌كه‌ى، به‌هیواى زوو چاكبوونه‌وه‌ت".

نه‌وید زه‌ردى خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، كلیپه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌، كاری هونه‌ریشى بۆ ژماره‌یه‌ك گۆرانیبێژى دیكه‌ ئه‌نجام داوه‌.

سه‌نا به‌رزنجى خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، خاوەنی ئەلبوومێکی گۆرانی و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، بەرھەمەکانیشی بینەرێکی زۆریان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ھەیە، زۆربه‌ى گۆرانییه‌ نوێیه‌كانى، له‌لایه‌ن نه‌وید زه‌ردییه‌وه‌ كاریان بۆ كراوه‌.