لە ناحیەی ڕزگاری-ی سەر بە قەزای كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، پێشانگایەكی كتێب كرایەوە و ئەو پێشانگایە بۆ ماوەی پێنج رۆژ كراوە دەبێت.
لەمبارەوە رێبەر ئەحمەد شێخلەنگەری، بەرپرسی لقی گەرمیانی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئێمە وەكوو لقی گەرمیانی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە 28/3/2021، لە ناحیەی رزگاری بە بەشداریی بەرپرسانی حزبی و ئیداریی ناوچەكە و خوێنەر و كتێبدۆستێكی بەرچاو پێشانگایەكی كتێبمان كردەوە و ئەو پێشانگایە رۆژانە لە كاتژمێر 9ی بەیانییەوە تاكوو 5ی ئێوارە بۆ ماوەی پێنج رۆژ كراوە دەبێت".
گوتیشی: "پێشانگاکە کتێبی هەمەجۆری لە بوارەکانی مێژووی، شیعر و ڕۆمان، تەندروستیی، ئایینی، فكری و رۆشنبیری"ی لەخۆ گرتووە و كتێبەكان بەنرخێكی گونجاو دەفرۆشرێن و چەند دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوە كە بریتین لە دەزگاكانی "ئەدیبان، حاجی قادری كۆیی، كەپر، نویسیار، بڕیار و رێنما" بەشدارییان تێدا كردووە".