كتێبى (داهاتووى كورد) چاپ و بڵاو كرایه‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كتێبى (داهاتووى كورد) چاپ و بڵاو كرایه‌وه‌

كتێبى (داهاتووى كورد) لە نووسینی "فەر‌ردیناند هینه‌ر بیكڵه‌ر"وە نووسراوه‌ و له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك وه‌رگێڕى كوردەوە وه‌رگێڕدراوه‌ته ‌سه‌ر زمانى كوردى و لەگەڵ دەقە ئینگلیزییەکەی لە سلێمانی چاپ و بڵاو كرایه‌وه‌.

فه‌رهه‌نگ فه‌ره‌یدوون كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كه‌سانه‌ى به‌شدارى له‌ به‌شێكى وه‌رگێڕانه‌كه‌ كردووه‌ به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ئه‌و كتێبه‌ 600 لاپه‌ڕه‌یه‌ و 300 لاپه‌ڕه‌ى ئینگلیزییه ‌و 300 لاپه‌ڕه‌شى دەقی وه‌رگێڕدراوى ئینگلیزیه‌كه‌یه‌ به‌ كوردى و له‌ چاپخانه‌ى زانكۆى سلێمانى چاپ كراوه‌".

گوتیشى: "كتێبه‌كه‌ له‌لایه‌ن نووسه‌رى به‌ناوبانگ (فه‌ردیناند هینه‌ ربیكڵه‌ر)وە  ئاماده‌ كراوه‌ كه‌ توێژینه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك نووسه‌رى كورد و عه‌ره‌بە کە له‌بارەی كورد‌ەوە و نووسیویانە و له‌لایه‌ن چەند وه‌رگێڕى كوردەوە وه‌رگێردراوه‌ته‌ سه‌ر زمانى كوردى و سه‌پان كوردى سه‌رپه‌رشتی كارى وه‌رگێڕانه‌كه‌ى كردووه‌".

 فه‌رهه‌نگ فه‌ره‌یدون ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "ناوه‌ڕۆكى كتێبه‌كه‌ به‌ گشتى باس له‌ ته‌وه‌ر و بابه‌تى په‌یوه‌ندیدار به‌ مێژوو و بابه‌تى هه‌نووكه‌یى و كورده‌كانى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان و داهاتووى كورد له‌ نه‌خشه‌ى جیهانى ده‌كات".

به‌ گوته‌ى فه‌رهه‌نگ فه‌ره‌یدون، "فه‌ردیناند هینه‌ر بیكڵه‌ر"ى ئاماده‌كارى كتێبه‌كه‌ له‌ ساڵانى حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى ڕابردوودا سه‌ردانى كوردستانى كردووه ‌و له‌ نزیکه‌وه ژیانی کوردی‌ بینیوه‌، هاوكات ژماره‌یه‌ك كتێبى دیكه‌شى له‌بارەی كوردەوە هه‌یه‌ كه‌ پشتبه‌ستن به‌ لێكۆڵینه‌وه ‌و سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ت سه‌لماندوویه‌تى كورد كۆنترین نه‌ته‌وه‌یه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵانى ناوه‌ڕاستدا.