ئاگاداری خەڵوەتکردنی منداڵەکەت بە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئاگاداری خەڵوەتکردنی منداڵەکەت بە

 

خەڵوەتکردنی منداڵان بەیەکەوە، واتە کاتێک دوو یا چەند منداڵی تر پێکەوە لە ژوورێکدا خەڵوەتیان کردووە، پێویستی بە ئاگاداریی زیاتری دایکان و باوکان هەیە، بۆ نموونە، لە کاتی وادا هەر چەند خولەک جارێک بیانوویەک بدۆزەوە و سەردانی ژوورەکە بکە و لەدوورەوە چاودێریی چڕی منداڵەکان بکە.

کاتێک چەند منداڵێک بەیەکەوە له ژوورێکدان و بێدەنگ بوون، پێت ئاسایی نەبێت، چونکە شارازەیانی بواری پەروەردەی منداڵ پێیان وایە، حاڵەتی وا ئاسایی نییە و زۆرترین ڕووداوەکان لە بێدەنگیدا ڕوو دەدەن. دەەروونناسان و شارەزایانی بواری پەروەردەی منداڵ ڕایان وایە، هیچ کات نابێت بهێڵن منداڵەکەتان هاوڕێی 3- 4 ساڵ گەورەتر لە تەمەنی خۆی هەبێ و وا باشترە هاوتەمەنی خۆی بێت. هیچ کات منداڵەکەت لەگەڵ منداڵانی گەورەتر لە ژوورێکدا، یاخود لە ماڵێکدا بەتەنیا بەجێ مەهێڵە و سەرنج بدە منداڵەکان لە کاتی یاریکردن دەرگەی ژوورەکەیان دانەخەن و قفڵی نەکەن.

لەکۆتاییدا، کاتێک بەسەر حاڵەتێکی نائاساییدا کەوتی مەشڵەژێ و پێویستە تووڕەبوونی خۆت کۆنتڕۆڵ بکەی، بەڵام لە خەڵوەتی خۆتاندا لەگەڵ منداڵەکەتان؛ قسە بکەن و فێری بکەن، کە هێندێک لە ئەندامانی جەستەی تایبەتە و تەنیتیا تایبەت بە خۆیە و جگە لە دایک و باوک و دکتۆر، نابێت پیشانی کەسی تری بدات، بۆ ئەوەی فێر ببێت پارێزگاریی لە خۆی بکات، تاوەکوو هیچ حاڵەتێکی نائاسایی لێ روو نەدات.