چۆن ئازاری ددان کەم بکەینەوە؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چۆن ئازاری ددان کەم بکەینەوە؟

 

دروستبوونی ئێش لە ددانەکاندا هێندە ناخۆش و بەئازارە، کە پێشینیان لە کۆنەوە سەبارەت بە ئێش و ئازاری ددان گوتوویانە، ئێشی ددان وەکوو گیانکێشان وایە. کاتێک تووشی ئەم حاڵەتە بووی و ئازاری ددانت بێتاقەتی کردی، تا سەردانی پزیشک دەکەی هەوڵ بدە ئازاری ددانت کەم بکەیتەوە.

پزیشکان و پسپۆرانی ئەم بوارە بۆ کەمکردنەوەی ئێشی ددان بۆ گۆڤاری تەندروستیی (سێو) ئاشکرای دەکەن، شەربەت یاخود شرووبی کۆخە، بەهۆی ئەوەی هەڵگری مەوادێکە، کە هێورکەرەوەی ئێش و ئازارە، یەکێکە لە چارەسەرەکان، واتە کاتێک ددانت ئێشی هەبوو، بە دوو دڵۆپ شرووبی کۆخە ددانەکەت شێدار بکە، تا ئازارەکەی هێور بێتەوە.