با بچینە سەر وەیس... لە چیەوە هاتووە؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

با بچینە سەر وەیس... لە چیەوە هاتووە؟


مەزارگەی وەیس، کە بە وەیسی نازار ناسراوە، لەسەر کێوێکی بەرزە لە رۆژهەڵاتی کوردستان. ئەم مەزارگەیە 55 کیلۆمەتر لە شاری کرماشان دوورە و لە شاری روانسەر نزیکە، کە بە دەروازەی هەورامان ناسراوە. بە هاتنی بەهار مەزارگەی وەیس دەبێتە ژوانگە و ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیارانی ناو کوردستان و دەرەوەی کوردستان رووی تێ دەکەن.

مەزارگەی وەیس وەکوو شوێنەوارێکی نیشتمانی لە ئێران تۆمار کراوە و مێژووی دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەلجووقییەکان. بینای مەزارگەکە لە خشت و قوڕ دروست کراوە و لەم ساڵانەی دواییدا نۆژەن کراوەتەوە.

ئەم مەزارگەیە لەناو فۆلکلۆر و شیعر و گۆرانۆی کوردیدا رەنگی داوەتەوە و بە چەندین شێوەزاری کوردی، لەناو دانیشتوانی پارێزگای کرماشان و هونەرمەندانەوە گوتراوەتەوە:
با بچینە سەر وەیس، وەیسی خۆمانە
وەیس باش دەزانێ، خەتای کاممانە
با بچینە سەر وەیس بۆ تۆبەکاری
تۆبە لە گشت شت، نەوەک دڵداری

وەیس یەکێک لە یارانی محەمەد، پێغەمبەری ئیسلام بوو، کە سەر بە تایفەی قەرەنیی یەمەنە و هەرگیز نەیتوانی پێغەمبەر ببینێ، بۆیە بۆ سۆفی و دەروێش و کەسانی ئەهلی دڵ، بوو بە هێمای باوەڕی عیرفانی و دەروونی و شوێنێکی تایبەتی لەناو ئەدەبی عیرفانی و رۆحیدا هەیە، بە جۆرێک، کە چیرۆکەکانی ژیانی لە خەیاڵ و ئەفسانە نزیک کردووەتەوە.

لەبارەی مەرگ و شوێنی ناشتنی وەیس، مێژوونووسەکان هاوڕا نین و چەندین مەزارگەی لە چەند شوێنێکی جیهان بۆ کراوەتەوە، کە ناسراوترینیان دەکەوێتە کوردستان و بۆ پەیڕەوکارانی سوننە و شیعە و یارسان جێی رێزە و بەردەوام سەردانی دەکەن.