نوێترین وێنه‌ى خانمه‌ هونه‌رمه‌ند له‌یلا فه‌ریقى بڵاو ده‌كرێته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نوێترین وێنه‌ى خانمه‌ هونه‌رمه‌ند له‌یلا فه‌ریقى بڵاو ده‌كرێته‌وه‌

شاباز زه‌مانى، گۆرانیبێژى كورد، وێنه‌یه‌كى خۆى و له‌یلا فه‌ریقى، خانمه‌ هونه‌رمه‌ندى كورد بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

شه‌وى ڕابردوو 26/3/2021، شاباز زه‌مانى، وێنه‌یه‌كى نوێى خۆى و له‌یلا فه‌ریقى، له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) بڵاو كرده‌وه‌، له‌سه‌ر وێنه‌كه‌شدا نووسیویه‌تى: "له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندى گه‌وره‌ و شاژنى ده‌نگ خاتوو له‌یلا فه‌ریقى، كه‌ به‌ به‌رهه‌مه‌ ناوازه‌كانى بۆ هه‌میشته‌ یاده‌وه‌رییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌".

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌ش كردووه‌: "له‌یلا فه‌ریقى ساڵانێكى زۆر خزمه‌تى هونه‌رى ڕه‌سه‌نى كوردى كردووه‌، هه‌میشه‌ له‌شساغ و ته‌ندروست بێت".

له‌یلا فه‌ریقى خوشکی مەرزیە فەریقی، ھونەرمەندی کۆچکردووی کوردە، لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا دەستی بە کاری ھونەری کردووە، لە ساڵی 2018دا ئەلبوومێکی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکی بڵاو کردووەتەوە، یه‌كێكه‌ له‌ خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ناوبانگه‌كان و به‌رهه‌مه‌كانى بینه‌رێكى زۆریان هه‌یه‌، لە ئەورووپا دەژی، ماوە ماوە سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

شاباز زه‌مانی خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، كلیپه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌.