ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی شانۆیە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی شانۆیە

 27ی3ی هەموو ساڵێک لە ئاستی جیهاندا وەک ڕۆژی جیهانیی شانۆ ناودێر کراوە و ساڵانە لەم ڕۆژەدا چالاکیی جۆراوجۆی تایبەت بە شانۆی بەڕێوە دەچێت و شانۆکارانی کوردیش هەموو ساڵێک ئەم یادە بەرز ڕادەگرن.

59 ساڵ لەمەوبەر و لە 27ی ئاداری ساڵی 1962 بۆ یەکەم جار ئەنیستیتۆی جیهانیی شانۆ (ITI) لە هێلسینگی فینلەندا پرۆژەیەکی بۆ ڕێزگرتنی لە ڕۆژ جیهانیی شانۆ داڕشت و ئەو پرۆژەیە لە کۆنگرەی نۆیەمی جیهانیی (ITI) لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا بە پێشنیاری "ئارۆی کی ڤی ما" سەرۆکی ئەوکاتی ئەنیستیتۆی جیهانیی شانۆ بە فەرمی لەلایەن هەموو ئەندامانەوە پەسەند کرا و ڕۆژی 27ی ئاداری هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی جیهانیی شانۆ دەستنیشان کرا.

ئەنیستیتۆی جیهانیی شانۆ (ITI) کە پتر لە 100ئەندامی هەیە، لە ساڵی 1948 لەلایەن ڕێکخراوی زانستی و فەرهەنگیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (یۆنسکۆ) بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە پسپۆڕان و شارەزای هونەری سانۆ دامەزراوە و وەک دامەزراوەیەکی ناحکوومی سەرقاڵی چالاکییە.

لە هەرێمی کوردستانیش هونەری شانۆ خاوەن پێگە سەنگی تایبەت بە خۆیە و لە شارە جیاجیان بە دەیان تیپی شانۆی چالاکی دەکەن و ساڵانە فێستیڤاڵ و دیداری جۆراوجۆر ساز دەکرێت.

لەمبارەوە دکتۆر فازڵ جاف، پسپۆڕ و شارەزای بواری شانۆ کە لەمبارەوە خاوەنی چەندین بەرهەم و کتێبی تایبەت بە شانۆیە، پێشتر لە وتارێکدا بۆ (باسنیوز) لەژێر ناوی (به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی شانۆوە) باس لە چەندین تیپی شانۆی کوردی و ڕەوشی شانۆ لە کوردستان کردووە.