كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە هەولێر شانۆیەك بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی شانۆ نمایش دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی شانۆی هەولێر چەند چالاكییەك ئەنجام دەدات

لە شاری هەولێر و بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی شانۆ، چەند چالاكییەك لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی شانۆی هەولێر ئەنجام دەدرێت و شانۆیەكیش نمایش دەكرێت.

ڕۆژی شەممە ٢٧ی ئاداری ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتیی شانۆی هەولێر و لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان، چەند چالاكییەك بە بۆنەی رۆژی جیهانیی شانۆ ئەنجام دەدەن كە بریتین لە:

- پێشوازیكردن لە هونەرمەندان

- داگیرساندنی مۆم بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی شانۆ

- نمایشكردنی فیلمێك دەربارەی ئەو ڕۆژە

هەر بەم بۆنەیەوە، شانۆیەك بە ناونیشانی (پیاوانی ئێمە) نمایش دەكرێت كە هیوا سوعاد یونس، بەڕێوەبەری شانۆی هەولێر و سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان كاری نووسین و دەرهێنانی بۆ كردووە و هەریەك لە (شەیما فریاد و شنیار محەمەد) كاری نواندنەكەی دەكەن.

هەریەك لە (هیوا عەلی، بێزار سلێمان و رەشید تاریق) كاری دیكۆری شانۆكە دەكەن و ڕووناكییەكەی لە لایەن هیوا عەلی و مۆسیقاكەشی لە لایەن بێزار سلێمانەوە بەڕێوە دەبرێت.