ئەمڕۆ ژمارەیەكی زۆری گەشتیاران ڕوویان لە سەیرانگاكانی دووكان كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەمڕۆ ژمارەیەكی زۆری گەشتیاران ڕوویان لە سەیرانگاكانی دووكان كرد

وێڕای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی كەشوهەوا خۆش نەبوو، بەڵام ژمارەیەكی زۆری گەشتیاران ڕوویان لە سەیرانگاكانی قەزای دووكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی كرد.

رێژین ڕەئوف بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوكان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند لە یەكەم رۆژی جەژنی نەورۆزی ئەمساڵەوە ڕۆژانە گەشتیارێكی زۆر ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەكانی دوكان دەكەن، بە تایبەتی ئەمڕۆ هەینی، سەرباری ئەوەی كەشوهەوا زۆر خۆش نەبوو.

لە یەكەم رۆژی جەژنی نەورۆزی ئەمساڵدا 81 هەزار گەشیار ڕوویان لە سەیرانگاكانی دوكان كردبوو.