ئەمڕۆ هەینی ته‌ندروستیی كۆیه ڕوونكردنه‌وه‌یەكی لەبارەی ئه‌و ئافره‌ته بڵاو كردەوە كە هەفتەیەك بەهۆی لێدانی دەرزییەوە بێهۆش ببوو، دواتر لە نه‌خۆشخانه‌یه‌كى شارى هه‌ولێر به‌هۆش خۆى هاته‌وه.
هاوكار عه‌لى گوته‌بێژى ته‌ندروستیى كۆیه به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند ئه‌و ئافره‌ته كه ناوى خه‌نده كاكه‌ڕه‌شه و ڕۆژى 18ى ئه‌و مانگه دواى ئه‌وه‌ى تووشى كۆرۆنا بوو، له ده‌رمانخانه‌یه‌ك ده‌رزى له خۆى داوه و له ماڵه‌وه به‌هۆیه‌وه تووشى هه‌ستیارى ببوو، دواتر ده‌رزییه‌كى دیكه‌ى له خۆى داوه و بەم هۆیه‌وه تووشى شۆك و بێهۆشبوون ببوو.
گوتیشى دواى ئه‌وه‌ى گەیەندرایە به‌شى فریاكه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌ى دكتۆر خالید له كۆیه، چاره‌سه‌رى پێویستى بۆ كرا، له‌به‌ر خراپیی بارى ته‌ندروستى ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ولێر كرا.
گوتەبێژەكە ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى ڕەت كردەوە كە باس له پشتگوێخستن و بایه‌خپێنه‌دانى نه‌خۆشه‌كه ده‌كه‌ن لە كۆیە و لەمبارەیەوە رای گەیاند كە به‌ڵگه‌ى پێویستیان له‌به‌ر ده‌سته.
هاوكار عه‌لى باسى ئه‌وه‌شى كرد كه ماوه‌ى دوو ڕۆژه ئه‌و ئافره‌ته به‌هۆش خۆى هاتووه‌ته‌وه و ئێستا ته‌ندروستى به‌ره‌و جێگیربوون دەچێت، لێكۆڵینه‌وه‌ى پێویستیش بۆ زانینی هۆكاری بێهۆشبوونەكە و ڕێكاره یاساییه‌كان ده‌ستى پێكردووه.