چه‌ند چاره‌سه‌رێك بۆ منداڵى شه‌رمن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چه‌ند چاره‌سه‌رێك بۆ منداڵى شه‌رمن

هەندێک لە منداڵان بەهۆی شەرمنییان، وەکوو پێویست ناتوانن لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی بنەماڵە، بەرنامەکانی قوتابخانە و بەگشتی لە کۆمەڵگا بەشدار ببن.

بێ گومان شکاندنی ئەم شەرمە پێویستی بە خەمخۆریی بنەماڵەکانە، واتە پێویستە خێزانەکان کار لەسەر منداڵەکەیان بکەن، بۆ ئەوەی ئەم شەرمە بشکێنن، تا لە داهاتوودا تووشی کێشەی جدیی نەبن.

دەروونناسان و شارەزایانی پەروەردەی منداڵ سەبارەت بە شەرمی منداڵان و چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، هەندێک چارەسەری ریشەیی دەخەنە ڕوو و پێیان وایە، دەبێ خێزانەکان رۆژانە کات بۆ منداڵەکانیان دابنێن، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی شەرمنیی منداڵ، بۆ نموونە، رۆژانە لەگەڵ منداڵەکەت کار لەسەر گێڕانەوەی بیرەوەری، چیڕۆک و شیعر بکە و هانی بدە، یەکێک لەم بابەتانە بگێڕێتەوە، دەتوانی چیرۆکێکی نیوەناتەواوی بۆ بگێڕیتەوە و پاشان داوای لێ بکەی نیوەکەی تری چیڕۆکەکە بگێڕێتەوە.

هەوڵ بدە بە پیشاندانی کۆمەڵێک وێنە بە منداڵەکەت، داوای لێ بکەی بەپێی وێنەکان چیرۆکێک دروست بکات، هەوڵێکی تر کە پێویستە بیدەی ئەوەیە، کاتێ یاری لەگەڵ منداڵەکەت دەکەیت، لەناو یارییەکەدا ئەرکی مامۆستای پێ بسپێرە و داوای لێ بکە وەکوو مامۆستاکەی رۆڵ ببینێت.

لە کۆتاییدا، سەرنج بدە، وردە وردە هاوڕێیەکان و خوشک و براکانی تری بەشداریی یارییەکانتان بکەن، بۆ ئەوەی لە بەرچاوی ئەوان ئەم کارانە بکات، بە هیچ شێوەیەک منداڵەکەت بەهۆی شەرمنییەوە سەرکۆنە و سەرزەنشت نەکەی و بابەتەکە ئاسایی وەربگرە، چونکە چارەسەری ئاسانە و تەنیا پێویستی بە کاتدانان و راهێنانی رۆژانە هەیە.