دینا، خانمه گۆرانیبێژى كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپى گۆرانیی خۆى، به ناوى (نامه‌وێ)، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كرده‌وه.
ئێواره‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه 25/3/2021، دینا له ڕێگه‌ى هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، ئاشكراى كرد كه نوێترین ڤیدیۆ كلیپى گۆرانیی خۆى، كه به‌شێوه‌ى شاد و هه‌ڵپه‌ڕكێیه، له ماڵپه‌ڕى ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه باسى له‌وه‌ش كردووه، كه هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازى گۆرانییه‌كه‌ى داناوه، تێكستهكهشى له‌لایه‌ن ده‌رباز یوونسهوه نووسراوه، ئاریۆس حه‌مه سه‌عیدیش كارى دابه‌شكردنى میوزیكى بۆ گۆرانییه‌كه كردووه.
دینا خاوه‌نى چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپى گۆرانییه، هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر كاره هونه‌رییه‌كانى بۆ ده‌كات، كلیپه‌كانیشى بینه‌رێكى زۆریان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌یه.