به‌وێنه‌ و ڤیدیۆ.. له‌ میسڕ هاوشێوه‌یه‌كى مێسى دڵى منداڵه‌ بێسه‌رپه‌رشته‌كان خۆش ده‌كات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌وێنه‌ و ڤیدیۆ.. له‌ میسڕ هاوشێوه‌یه‌كى مێسى دڵى منداڵه‌ بێسه‌رپه‌رشته‌كان خۆش ده‌كات

گه‌نجێكى میسڕى، به‌هۆى لێكچوونى شێوه‌ى له‌ شێوه‌ى لیۆنێل مێسى، یاریزانى ئه‌رجه‌نتینى و یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى، ناوبانگى په‌یدا كردووه‌.

ئیسلام به‌تاح، گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 27 ساڵى میسڕییه‌ و دانیشتووى شارى (زه‌قازیق)ى میسڕه‌، شێوه‌ى ڕوخسارى له‌ شێوه‌ى مێسى ده‌چێت، به‌مه‌ش ناوبانگى په‌یدا كردووه‌، ئه‌و گه‌نجه‌ لە شارەکەی بە درێسی بارسێلۆناوە سەردانی خانەی بێسەرپەرشتانی کردووە و یاریی تۆپی پێى لەگەڵ چەند منداڵێکی بێسه‌رپه‌رشت کرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌: "دڵخۆشم بەوەی دەتوانم دڵی منداڵان خۆش بکەم و وابزانن مێسی یارییان لەگەڵ دەکات".

ئه‌و گه‌نجه‌ ده‌شڵێت: "کاتێک بۆ یەکەم جار ڕیشم هێشتەوە، هاوڕێیەکانم پێیان گوتم زۆر لە مێسی دەچیت، بۆیە لەو کاتەوە ڕیشم هێشتووەتەوە و نایتاشم".

ئیسلام به‌تاح باسى له‌وه‌ش كردووه‌: "دڵخۆشم بەوەی لە مێسی دەچم و هیوادارم لە نزیکەوە بتوانم بیبینم، هەروەها حەز دەکەم چاوم بە یاریزان محەمەد سەڵاحیش بکەوێت".