ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له سنوورى قه‌زاى ڕانیه گەنجێكی تەمەن ١٩ ساڵ به‌هۆى وه‌رگه‌ڕانى ماتۆڕسیكله‌كه‌یەوە گیانى له‌ده‌ست دا.
شۆڕش ئیسماعیل گوته‌بێژى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێکی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی ڕانیە.
گوتیشى دواى پشكنین و لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت گەنجەکە لەسەر شەقامی سەرەکیی نێوان ڕانیە - دەربەند بە هۆی وەرگەڕانی ماتۆڕسیکلەکەی گیانی لەدەست داوە و لێكۆڵینه‌وه‌ش له ڕووداوه‌كه ده‌ستى پێكردووه.