چۆن ماسیی تازە لە ماسیی کۆن جیا دەکرێته‌وه‌؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چۆن ماسیی تازە لە ماسیی کۆن جیا دەکرێته‌وه‌؟

لە کاتی کڕینی ماسیدا، ئەگەر گرنگیی بە هەندێک خاڵی ورد بدرێت، دەتوانرێت ماسییەکی تازە هەڵبژێردرێ.

شارەزایان لەباره‌ى ئەم بابەتەوه‌، بۆ بەشی ماڵداریی (بەیتووتە) ئاشکرای دەکەن، ماسیی تازە چاوەکانی ڕوون و دیارن، بەپێچەوانەی ماسیی کۆن، کە چاوی لێڵن.

پوولەکەکانی ماسیی کۆن بە دەستیش لێ دەکرێنەوە، بەڵام پوولەکەکانی ماسیی تازە بە دەست و بەئاسانی لێ نابنەوە.

دەتوانی بە پەنجەى ده‌ست ماسیی تازە لە هی کۆن جیا بکەیتەوە، تەنیا پێویستە بە سەری پەنجەت کەمێک فشار بخەیە سەر گۆشتی ماسییەکە، ئەگەر دوای فشاردانەکە گەڕایەوە سەر حاڵەتی ئاسایی خۆی، ئەوا ماسییەکە کۆن نییە و تازەیە.