بڕیاره ڕۆژى پێنجشه‌ممه به به‌شدارى نزیكه‌ى 30 ناوه‌ندى چاپ و بڵاوكردنه‌وه ، پێشانگایه‌كى كتێب له شارى سلێمانى بكرێته‌وه.
دیار عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كتێبخانه‌كان له وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوان بە (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "بڕیاره ڕۆژى پێنجشه‌ممه 25 / 3 / 2021 له شارى سلێمانى له چوارچێوه‌ى چالاكییه‌كانى هه‌فته‌ى ڕ‌ۆشنبیرى سلێمانى،پێشانگایه‌كى كتێب له‌لایه‌ن كتێبخانهى سلێمانى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى، له ته‌لارى كتێبخانهى سلێمانى بكرێته‌وه".
گوتیشى: "له‌و پێشانگایه‌دا به‌رهه‌مى كتێبى نزیكه‌ى 30 ناوه‌ندى چاپ و بڵاوكردنه‌وه له هه‌رێمى كوردستان ده‌خرێنه‌ڕوو، پێشانگاکە ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك له 25 / 3 تاوه‌كو 31 / 3 / 2021 به‌رده‌وام ده‌بێت".