ئێوارەی ئەمڕۆ لە نووسینگەکانی گۆڕینەوەی دراو بەهای دیناری عێراق بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی بەرزبووەوە.
جه‌بار گۆران، گوته‌بێژى بازاڕى دراو له شارى سلێمانى بە (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "به هۆى ناكۆكیی فراکسیۆنەکانی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و لێدوانیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ بانكى ناوەندیی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى 100 دۆلار بۆ 130 هه‌زار دینار داببه‌زێنن، له‌لایه‌كى دیكه‌ش به‌هۆى ئه‌و بڕه زۆره دۆلارەی كه بانكى ناوەندی و بانكه ئه‌هلییه‌كان له‌و ڕۆژانه خستوویانه بازاڕ، نرخى 100 دۆلار له 145 هه‌زار و 850 دیناره‌وه بووه‌ته 142هەزار و 500دینار".
لاى خۆیه‌وه شێروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "دابه‌زینى نرخى دۆلار كاتییه و له‌و باوه‌ڕه‌دانیم به‌رده‌وام بێت و زیاتر داببه‌زێت".
گوتیشى: "بڕیارى به‌رزكردنه‌وه‌ى جێگیركردنى نرخى دۆلار له‌لایه‌ن بانكى ناوه‌ندیى عێراقه‌وه بڕیارى له‌سه‌ر دراوه و په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتى نییه نرخه‌كه ده‌ستكارى بكات به به‌رزكردنه‌وه یان نزم كردنه‌وه‌ى نرخه‌كه‌ى".