ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی: ئەمساڵ كۆرۆنا 10 تریلیۆن دۆلار زیان بە ئابووریی جیهان دەگەیەنێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی: ئەمساڵ كۆرۆنا 10 تریلیۆن دۆلار زیان بە ئابووریی جیهان دەگەیەنێت

دامەزراوەی گەشەپێدان و بازرگانیی سەر بە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان (ئۆنكاد) ڕاپۆرتێكی نوێی لەبارەی زیانەكانی پەتای كۆرۆنا لە ئابووری جیهان بڵاو كردووەتە و لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژەی بەوە داوە بۆ ساڵی 2021 زیانەكانی كۆرۆنا لەسەر ئابووریی وڵاتان بە 10 تریلیۆن دۆلار دەخەملێندرێت.

لە ڕاپۆرتەكەی ئەو دامەزراوەیەدا هاتووە لەگەڵ ئەوەی كە چاوەڕوان دەكرێت تێكرای گەشەكردنی ئابووری لە جیهان بە ڕێژی 4.7 % بەرز ببێتەوە، بەڵام ئاستی بەرهەمهێنانی بەرهەمی خۆماڵی نەگەیەیشتووەتە ئاستی جارانی خۆی، بۆیە ئەو بەرهەمەمەی كە ئێستا هەیە برسیەتی لە جیهان بنبڕ ناكات".

راپۆرتەكە ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "ئەو پووكانەوە ئابوورییەی كە ساڵی ڕابردوو لە ئاستی جیهاندا ڕووی داوە، بە یەكێك لە گەورەترین پووكانەبووە دادەنرێت لە  مێژوودا و لە دوای  ساڵانیدەیەی چلی سەدەی ڕابردوو ئەمە یەكەمین جارە وڵاتان دۆخی ئابووررییان بەم شێوەیە خراپ بێت.