بۆ جەژنی نەورۆز زیاتر لە ٨١ هەزار گەشتیار ڕوویان لە سلێمانی کردووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بۆ جەژنی نەورۆز زیاتر لە ٨١ هەزار گەشتیار ڕوویان لە سلێمانی کردووە

سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت کە ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی هاتنی گەشتیار.


ئەمەل جەلال، (بسنیوز)ی راگەیاند: "بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە تاوەکو ئەمڕۆ دووشەممە زیاتر لە ٨١ هەزار گەشتیار روویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری سلێمانی کردووە".

گوتیشی: "ئارامی و ئاساییشی هەرێمی کوردستان هاوشان لەگەڵ جوانیی سروشتیی هەرێمی كوردستان هۆکارن کە رێژەیەکی زۆری گەشتیار ڕوو لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بکەن".