كتێبى (سه‌ده‌ى بیسته‌م له‌ سێ هه‌زار ڕووداو)دا چاپ و بڵاو كراوه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كتێبى (سه‌ده‌ى بیسته‌م له‌ سێ هه‌زار ڕووداو)دا چاپ و بڵاو كراوه‌

نووسه‌ر خالید هه‌ركى نوێترین كتێبى خۆى به‌ ناونیشانى (سه‌ده‌ى بیسته‌م له‌ سێ هه‌زار ڕووداو)دا چاپ و بڵاو كرده‌وه‌.

له‌و باره‌وه‌ خالید هه‌ركى نووسەرى كتێبه‌ به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ئه‌و كتێبه‌ 740 لاپه‌ڕه‌یه ‌و له‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان چاپكراوه‌ و كتێبێكى مێژووییه‌".

گوتیشى: "كتێبه‌كه‌ له‌ سێ هه‌زار ڕووداوى گرنگى جیهانى پێک دێت له‌ 1/1/ 1900وه‌ تا‌كوو 31/ 12/ 1999 كه‌ زۆرترین ڕووداوەکان لە مێژووى كورد پێکهاتووە ‌و تێیدا مێژووى سه‌رهه‌ڵدان و خه‌باتى كورد و كه‌سایه‌تییه‌كانى به‌ وردى خراوه‌ته‌ ڕوو، هاوكات لە كتێبه‌كەدا چەندین‌ په‌ند و سوودى باش له‌بارەی خه‌باتى ئه‌و بزووتنه‌وه ‌و ڕه‌وتانه‌ خراونه‌ته ‌ڕوو".

خالیدى هه‌ركى وێڕاى ئه‌وه‌ى له‌ حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى ڕابردووه ‌و له‌ ڕۆژنامه‌كان نووسینى بڵاو بووه‌ته‌وه،‌ به‌ڵام له ‌ساڵى 2006وه‌ یه‌كه‌م په‌رتووكى چاپ و بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تا‌كوو ئێستا خاوه‌نى 15 په‌رتووكى چاپ کراوە كه‌ سێ دانە له‌و په‌رتووكانه‌ خۆى نووسیونى و 12 کتێبیشی وه‌رگیڕاوه‌ كه‌ زیاتر له‌ بوارى مێژووییدان.