كچێك داوای مارەییەكی جیاواز دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كچێك داوای مارەییەكی جیاواز دەكات

 

خانمێكی پاكستانی داوای نەختێكی جیاواز لە خانەوادەكەی مێردی تازەكەی دەكات كە ئەویش كڕینی پەرتووكە بە بڕی 10 هەزار ڕۆبیە كە دەكاتە 64 دۆلاری ئەمریكی.

نائیلە شمال خانمە نووسەرێكی پاكستانییە، لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا داوای كردووە كە مارەییەكەی لە بری خشڵ و پارە كڕینی پەرتووك بێت.

ئەم خانمە لە پەیامە ڤیدیۆییەكەی دەڵێت: "جیاوازتر لە كچانی دیكە بیرم كردەوە، و پەیامیشیم لە كڕینی پەرتووك لابردنی ئەو نەریتە كۆنانەیە كە باس لە پارە و خشڵ دەكرێت".

نائیلە دەشڵێت: "منێكی نووسەر كە خۆم نەتوانم ڕێزی پەرتووك بگرم، چۆن داوای لە پیاوێك بكەم كە ڕیزی پەرتووك بگرێت، بۆیە لەمەودا بەم هەڵوێستەم پیرۆزییەكان پەرتووك دەگەڕێنمەوە".