كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

عێراق.. دوو کارگەی بەرهەمهێنانی شەکر دەدرێتە وەبەرهێنان

دوو کارگەی حکوومیی بەرهەمهێنانی شەکر لە عێراق دەسرێتە کەرتی تایبەت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21-3-2021، مورتەزا سافی، گوتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، وەزارەتەکەی پلانی ۆ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئەو کەلوپەلانەی لە عێراقیش دروست دەکرێن، داناوە.

مورتەزا سافی هەروەها رایگەیاندووە، وەزارەتی پیشەسازی دوو کارگەی بەرهەمهێنانی شەکر لە پارێزگاکانی نەینەوا و میسان، دەداتە کەرتی تایبەت، بۆ ئەوەی ”نۆژەن بکرێنەوە و دووبارە دەست بە بەرهەمهێنان بکەنەوە“.